Merve Yıldızalp,Emin İleri,Hemın Othman Mohammed
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی TRT، ئیبراهیم ئه‌ره‌ن: "پهخسی TRT World تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌نیا له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه په‌خش ناكرێت، به‌ڵكو له پلاتفۆرمهكانیشدا په‌خش ده‌كرێت. بۆ نموونه چووینه‌ته ناو پلاتفۆڕمی Skyی به‌ریتانیا. ته‌ماشاكه‌ران لە به‌ریتانیا نه‌ك له مانگی ده‌ستكرده‌وه، به‌ڵكو ده‌توانن له Skyه‌وه ته‌ماشای كه‌ناڵه‌كه بكه‌ن. پێویسته به گوێره‌ی هه‌موو وڵاته‌كان په‌خشی كه‌ناڵه‌كه دابه‌شبكرێت. بۆ ئه‌وه‌یش تیمێكی باشمان دامه‌زراندووه. ئه‌وه هه‌م خێراییمان پێده‌به‌خشێت، هه‌میش ده‌ستكه‌وتی دارایی ده‌بێت".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌ره‌ن زانیاری له‌باره‌ی كار و پرۆژه‌كانی 2017ی TRT World خسته‌ڕوو و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كه‌ناڵه‌كه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه و، له‌گه‌ڵ توركساتدا هاریكارییه‌كی زۆر باشیان كردووه.
ئه‌ره‌ن باسی له‌وه كرد كه داوایان له توركسات كردووه TRT World به‌سه‌ر هه‌موو مانگه ده‌ستكرده په‌یوه‌ندیداره‌كاندا دابه‌شبكات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌چوارچێوه‌ی هاریكاریهكاندا توانراوه TRT World له 11 مانگی ده‌ستكرده‌وه له 190 وڵات ته‌ماشا بكرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی TRT، ئیبراهیم ئه‌ره‌ن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه بی بی سی كه‌ناڵێكه ده‌گاته زۆرترین شوێن له جیهاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه كه‌ناڵی TRT World ده‌توانرێت له هه‌موو شوێنێكی جیهان ته‌ماشا بكرێت.