Tuğrul Çam
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به پێویستی زانی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكات كه نیگه‌رانی سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانان بڕه‌وێنێته‌وه و رایگه‌یاند "ئێمه دژی پلانی ناتۆ سه‌باره‌ت به وڵاتانی باڵتیك نیین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ وڵاتانی باڵتیك داواده‌كرێت، پێویسته بۆ ئێمه‌ش داوابكرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی دوای كۆبوونه‌وه‌یان له میوانخانه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به تانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له پلانی ئه‌منی ناتۆ له‌باره‌ی توركیاوه، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوای هه‌ر ماوه‌یه‌كی دیارییكراو ناتۆ پلانه‌كانی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه و پلانه‌كان له باكووره‌وه وڵاتانی باڵتیك و له باشووره‌وه توركیا ده‌گرنه‌وه و گوتی:
"پێویسته ناتۆ به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكات كه نیگه‌رانی سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانان بڕه‌وێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت و له ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك وڵات، تانه‌یان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌وكاته له‌نێو ناتۆدا یه‌كگرتوویی نابێت. بڕیاره‌كان له‌نێو ناتۆدا به كۆده‌نگی ده‌درێن. ئێمه دژی پلانی ناتۆ سه‌باره‌ت به وڵاتانی باڵتیك نیین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ وڵاتانی باڵتیك داواده‌كرێت، پێویسته بۆ ئێمه‌ش داوابكرێت. ئێمه‌ش هاوپه‌یمانین. كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن. سكرتێری گشتیی ناتۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هه‌بوو. دانوستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین. له‌نێو خۆشمان‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگرییمان و سه‌ربازانمان، له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان دیسان له كۆبوونه‌وه‌دان. ژماره‌یه‌ك بابه‌ت هه‌ن كه ده‌یانخه‌ینه خزمه‌ت به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان. ده‌مانه‌وێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی دوولایه‌نه له‌و بابه‌تانه‌دا بهاوێژرێن. ره‌نگه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك بۆچوونی جیاواز هه‌بن. ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه رێگه‌یه‌كی ناوه‌ند بدۆزرێته‌وه. ئێمه‌ش له هه‌وڵی ئهمهداین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كرد سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كان بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام واشنتۆن به پشتیوانییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی هاویشتووه. پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌مریكا رێگریی له چوونی پێشمه‌رگه بۆ سووریا له دژی داعش كردووه و گوتی:
"كه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستییدا ده‌ستت تێكهڵاوكرد، دواتر پاشگه‌زبوونه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌بێت. كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستییدا نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڵكو له‌ڕووی یاساكانی ئه‌مریكاش كێشه‌یه‌كی جددییه. له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئیداره‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌یه. ئه‌گه‌ر بێت و دژی هه‌ر هه‌نگاوێك بووه‌ستنه‌وه كه دژی یه‌په‌گه‌یه، ئه‌وكاته ده‌گوترێت ئه‌ی بۆچی پشتیوانیی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییهتان كرد. چونكه پشتیوانییه‌كی زۆر گه‌وره‌یان كردووە. پڕبه ٣٠ هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌كیان پێ داون. ته‌نانه‌ت له كاتی كاركردن له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش، پشتیوانیی چه‌ك و مه‌شقپێكردن درێژه‌ی هه‌بوو. بچووكترین په‌سه‌ندكردن له‌وباره‌یه‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌نێو خۆیدا و له وڵاته‌كه‌یدا ده‌خاته دۆخێكی جددییه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد كه سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كان ئیداره‌ی ئۆباما هه‌ڵه‌ی كردووه كاتێك پشتیوانیی له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كردووه و ئیداره‌ی ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌م كاره و واشنتۆن له‌ئێستادا له دوودڵییه‌كی لهوشێوهیهدایه.