Esat Fırat
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
قودس - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودسی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی و پیرۆزییه‌كانی ئوردن، شێخ عەبدلعەزیم سه‌بیح له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئایاسۆفیا سه‌ربه وه‌قفی مه‌همه‌ت سوڵتان فاتیح و ئیسلامه و رایگه‌یاند ''پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا وه‌ك مزگه‌وت''.
شێخ عەبدلعەزیم سه‌بیح باسی له‌وه كرد كه توركیا وڵاتێكی ئیسلامییە و سه‌روه‌ری ئیرادهكەیشی گونجاوه له‌گه‌ڵ داخوازیی و هه‌ستیاری ئه‌و گه‌له‌دا و گوتی: ''توركیا وڵاتێكی ئیسلامی-یە. سەرکردەكهی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یش وه‌ك رۆڵه‌یه‌كی ئه‌و گه‌له سه‌رله‌نوێ په‌رستگای موسڵمانانی كرده‌وه به مزگه‌وت كه كرابوو به مۆزه‌خانه و داخوازی گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد. جارێكی دیكه پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا و سەرکردەكهی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م''.
شێخ عەبدلعەزیم سه‌بیح ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سهركۆمار ئه‌ردۆغان ''به زیندووكردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا هه‌واڵده‌ری رزگاركردنی مزگه‌وتی ئه‌قسایه'' و گوتی: ''مزگه‌وتی ئه‌قسا داگیركراوه. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر هه‌وڵی بهجوولەکەكردنی قودس ده‌دات كه یه‌كه‌م قیبله‌ی موسڵمانانە و شارێكی پیرۆزه، به‌ڵام لێره‌وه به داگیركه‌ران ده‌ڵێم هه‌تا ئومه‌ت پیاوی له‌مشێوه‌یه‌ی هه‌بێت ناتوانن له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبن''.
شێخ عەبدلعەزیم سه‌بیح هەروەها باسی له‌وه كرد كه حه‌ره‌می پیرۆز له‌ژێر سایه و سه‌رپه‌رشتی شای ئوردن-دایه و سهركۆمار ئه‌ردۆغان و شا عه‌بدوڵلای دووه‌م ده‌ست له‌ناو ده‌ست پارێزگاریان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كردووه.
هاوکات جێگری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە فه‌ڵه‌ستین ١٩٤٨، شێخ كه‌مال خه‌تیب كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا به‌ڕووی په‌رستشدا به ''هه‌نگاوێكی مێژوویی'' ناوزه‌ند كرد.
شێخ كه‌مال خه‌تیب رایگه‌یاند ''پیرۆزبایی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه له گه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین كه زیاتر له ٨٠ ساڵه چاوه‌ڕوانین. ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر بوێرانه‌بوو، ئه‌نجامی یه‌كگرتنی ئیراده‌ی گه‌ل و ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت كه سهركۆمار ئه‌ردۆغان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات بڕیارێكی له‌مشێوه‌یه‌ی لێكهوتهوه''.
شێخ كه‌مال خه‌تیب باسی له‌وه كرد كه ره‌نگه بڕیاره‌كه‌ی ئایاسۆفیا كاردانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی لێبكه‌وێته‌وه و گوتی: ''هه‌رچییه‌ك ده‌بێت با ببێت، ده‌وڵه‌تێك هه‌یه كه گه‌له‌كه‌ی له ئامێزگرتووه و گه‌لێكیش كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له ئامێزگرتووه. له‌به‌رئه‌وه پشتیوان به‌خوا هیچ زیانێك نابینن''.
شێخ كه‌مال خه‌تیب ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره و گوتی: ''وا ده‌زانم سهركۆمار ئه‌ردۆغان پێویستی به پشتیوانی ئه‌و سه‌ركردانه نییه كه بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر داگیركردنی خاكی فه‌ڵه‌ستین، لكاندنی خاك و بهجوولەکە كردن‌دا. ئه‌و سه‌ركردانه بێ ده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیب-ه‌وه بۆ قودس و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا''.
گوتیشی: ''هه‌ر هه‌نگاوێكی بوێری و قارامانانه سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان زیاتر شه‌رمه‌زار ده‌كات. خۆزگه ئه‌وان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بنایه. ئێمه‌ش شانازیمان پێوهبكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك كه‌ڕ، كوێر و ڵاڵ ده‌جووڵێنه‌وه. ته‌نانه‌ت واش ده‌بن و له خه‌می رازیكردنی خۆرئاوا و ئیسرائیلدان''.
شێخ كه‌مال خه‌تیب ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی په‌رستگای بوزی كرد له ئیمارات و رایگه‌یاند ''شانازیكردن به كردنه‌وه‌ی په‌رستگایه‌كی بوزی له ئه‌بوزه‌بی و كردنه‌وه‌ی ئایاسۆفیا وه‌ك مزگه‌وت زۆر جیاوازی هه‌یه''.
هه‌روه‌ها ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی ئه‌قسا، شێخ عكرمه سەبری كه پێشتر موفتی قودس-فه‌ڵه‌ستین بوو و ئێستا كراوه‌ته سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئیسلامی قودس له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه، پیرۆزبایی له گه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركیا كرد.
شێخ عكرمه سەبری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی ئایاسۆفیا بڕیارێكی دروسته و رایگه‌یاند ''ئایاسۆفیا سه‌رله‌نوێ بووه‌وه به مزگه‌وت. به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خوشك و برایانمان ده‌كه‌ین له توركیا و سڵاویان لێده‌كه‌ین. خێری پێوه‌بێت بۆ ئێمه و جیهانی ئیسلامی''.
شێخ عكرمه سەبری باسی له‌وه كرد كه جێگه‌ی شانازیه مناره‌كانی ئایاسۆفیا سه‌رله‌نوێ بانگیان لێوه به‌رزده‌بێته‌وه، جارێكی دیكه‌ش پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا كرده‌وه.