موغڵا
سیلڤاین تەنیا چاوێکی بەکەمی دەبینی، کەچی دەیەوێ بەپاسکیلێکەوە بەجیھاندا بگەڕێ.
سیلڤاین ماچفێرت پیاوێکی نابینایەو بە پاسکیلێک کە بە وزەی خۆر کاردەکات بەتەمایە گەشتێک بەجیھاندا بکات.
سیلڤاین بۆ خۆی پاسکیلەکەی دروستیکردووەو یەکەم وێستگەی گەشتەکەی لەشاری (لەپوی ئەن ڤێلای) وڵاتی فەرەنساوە دەستپێکرد بەرەو (موغڵا) لەباشووری تورکیا.
ماچفێرت بەر لەوەی گەشتەکەی دەست پێبکات، بەشداریکردبوو لەکێبەرکێیەکی پاسکیلسواری لە فەرەنساوە تا کازاخستان، بەڵام چونکە لەو کێبەرکێیە بەجێما لەڕکابەرەکانی پاشەکشەی کردو خۆی دانا تا ئەو گەشتە دورودرێژە دەست پێبکات.
سەرەتا بە وڵاتانی ئیتاڵیا، سلۆڤینیا، کرواتیا، سربیا، رۆمانیا ، بولگاریا تێپەڕی و گەیشتە تورکیا.
کاتێ گەیشتی شاری موغڵا، لەوێ لە لایەن (عەدنان جانکر)ی ئەندامی کۆمەڵەی پاسکیلسوارانی ئەو پارێزگایە پیشوازیی لێیکرا.
ئەو پیاوە تەمەنی ٣٠ ساڵانەو چاوی چەپ ھیچ نابینێ و چاوەکەی دیکەی ١٠% ھەستی بینی ماوە لەگەڵ ھاوڕێکانی ماوەی ٥٠ رۆژ رێکردن توانیان چوار ھەزار کیلۆمێتر ببڕن.
ماچفێرت لەبارەی گەشتەکەی گوتی " زۆرترین زەحمەتم لە ئیتاڵیا کێشا. لەوێ رێوبانەکان جەنجاڵ بوون، ھەروەھالەئیزمیری تورکیا کێشەم توشھات شەقامەکانی زۆر قەرەباڵغبوون"
پیاوێکی نابینا گەشتی جیھان بکات جێی سەرسوڕمانە، بۆخۆی دەڵێ "ئاوێنەکان گوێی منن، بەبیستن رێگە دەبڕم. بەو گەشتە زۆر خۆشحاڵم چونکە خەونەکانم بەدیدێنم. دوای تورکیا دەڕۆم بۆ (رۆدۆس)، دوای رۆدۆسیش بۆ وڵات خۆم"