ئەنقەرە
دوای ئه‌وه‌ی دادگای توركیا دواین بڕیاری خۆی سهبارهبه گروپی ئه‌رگه‌نه‌كۆن دا‌و تێیدا چه‌ندین به‌رپرسیی باڵای سه‌ربازی سزا دران چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی جیاواز ی ناو توركیا ی لێكهوتهوه
له ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئاناددۆڵی توركی ئه‌حمه‌د گوندهل پارێزه‌ری خانه‌نشین ی داواكاری گشتی دواین بڕیاری دادگای باڵای توركیا ی به هه‌نگاوێكی گه‌وره وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره خۆی له خۆیدا ئاماژیه بۆ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له توركیا .
گوندهڵ ڕاشیه‌گه‌یاند : له پێشوودا گروپێك به‌ناوی پاراستنی توركیا له ئاڵۆزی و به بیانووی سه‌قامگیری ئاشتی و له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی قوڵدا چه‌ندین كودهتاو كاری ژێربه‌ژێریان ئه‌نجامداوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژوه‌ندی ئابوری چه‌ند كه‌سێك ووتیشی ئێستا توركیا ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و یاسایه بۆ ڕزگار كردنی داهاتوو پێویستی به‌وه یه له‌گه‌ڵ ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه هه‌روه‌ك له‌و ڕووه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای توركیا ی به هه‌نگاوێكی زۆر جدی وه‌سف كرد و به‌قۆناغێكی نوێی وه‌سف كرد .
ئه‌و پارێزه‌ره خانه‌نشینه ئاماژه‌ی به وه‌ش كرد له‌ماوه‌كانی پێشوودا كۆمه‌ڵێك له كه‌سانی ناو سوپا به‌ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی ووڵاته‌وه چه‌ندین كوشت‌و بڕیان ئه‌نجام داوه بۆیه ده‌بوو به سزای خۆیان بگه‌ن . هه‌روه‌ك هیواشی خواست كه چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك تێوه‌گلاون له كه‌یسی ئهرگهنهكۆنهوه به‌ڵام كه‌م و زۆر په‌یوه‌ندیان به‌و گروپه‌وه نیه‌و هیوای خواست كه ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكرێن .
گوندهل بڕیاری ناساندنی ئه‌رگه‌نه‌كۆنی به گروپی چه‌كداری تیرۆریستی به كارێكی ئیجابی وه‌سف كرد و ووتیشی دواجار ئه‌و گروپه چه‌ندین كاری ته‌قاندنه‌وه بۆمباران كردنیان ئه‌نجام داوه .