سلێمانی
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌گشتی و مزگه‌وته‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌تی ، قهرهباڵهخییهكی زیاتر‌و ژماره‌یه‌كی زۆرتری موسڵمانان به‌خۆوه ده‌بینن. موسڵمانان جودا له‌مانگه‌كانی تر ئه‌و مانگه بۆ خوداپه‌رستی و نوێژ‌و په‌رستشی ته‌رخان ده‌كه‌ن، واز له‌به‌شێك كار‌و سه‌رقاڵیی ڕۆژانه‌ی خۆیان ده‌هێنن.
له‌شه‌وی 27 ی ڕه‌مه‌زاندا په‌یامنێری AA له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند مزگه‌وتێكی كرد، له‌زۆرینه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری موسڵمانانی شاره‌كه ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێده‌كرد. ئاماده‌بوونیان بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌درو به‌ده‌ست هێنانی خێر‌و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه‌یه
ئاكۆ حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی سلێمانی باس له‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه گه‌رموگوڕی زیاتریان پێوه دیاره‌و ژماره‌ی نوێژخوێنانیش زیاتر بووه.
حه‌سه‌ن له‌باره‌ی ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه‌وه به AA گووت، له‌ناو شاری سلێمانیدا 210 مزگه‌وت هه‌یه، له‌ناو ئه‌و مزگهوتانهشدا له 108 مزگه‌وتییان وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كرێت و مزگه‌وته‌كانی تریش نوێژه فهڕزهیان تێدا ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی كهشهوی 27ی ڕه‌مه‌زان سه‌ردانی مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه‌ی كردووه، جه‌خت له‌سه‌ر قه‌ره‌باڵه‌غی مزگه‌وته‌كان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ:"شه‌وانی قه‌در هه‌موو مزگه‌وته‌كان دهرگاكانییان تا بهبهرهبهیان كراوه‌یه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بینیوومانه قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كی زیاتر له‌مزگه‌وته‌كان هه‌یه".
به‌بڕوای خالید محه‌مه‌د مامۆستای ئایینی له‌شه‌وانی ڕه‌مه‌زان و ده‌شه‌وی كۆتایی قه‌دردا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان له‌مزگه‌وته‌كان ئاماده‌ن و سه‌قاڵی زیكر‌و خودا په‌رستین.
ئه‌و مامۆستایه خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا به‌وه‌ی به‌شی زۆری نوێژخوێنان له‌چینی گه‌نجانن و هیواشی خواست له‌دوای ئه‌و مانگه‌ش مزگه‌وته‌كان به‌هه‌مان شێوه بمێننه‌وه.
هێمن قادر یه‌ك لهنوێژخوێنانی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له‌شاری سلێمانیه.له‌باره‌ی هۆكاری هاتنی بۆ مزگه‌وته‌كه‌و مانه‌وه‌ی تاكاتی به‌ره‌به‌یان بۆ AA گووتی"مانه‌وه‌و خواپه‌رستی له‌ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان، كه‌قورئان له‌و دهشهوهدا هاتۆته خواره‌وه خێرێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و بۆ به‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خێره گه‌وره‌یه ئه‌مشه‌و تابهبهرهبهیان ده‌مێنمه‌وه‌و خواپه‌رستی ده‌كه‌م".
له‌ناو یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كاندا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بواری گه‌یاندنه‌وه خوانێكی گه‌وره بۆ به‌شداربوانی مزگه‌وته‌كه ئاماده كرابوو، نوره‌دین زه‌نگه‌نه وه‌ك به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای كۆره‌ك تێل له‌شاری سلێمانی گوتی"ئه‌مساڵ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ده‌ر له‌كاره‌كه‌ی خۆمان وه‌ك ئه‌ركێكی خێرخوازی چه‌ند كارێكمان ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش ئاماده‌كردنی ئه‌م خوانه بۆ ئاماده‌بوان و هاوكاری كردنی ده‌یان منداڵی بێباوك و ئاواره‌كانی سوریا له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق.