Sangar Hamad Azeez
11 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین، لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ، گەیشتە تورکیا.
پوتین بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ١٩:٠٢ گەشتە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە و لەلایەن باڵیۆزۆی وڵاتەکەی لە ئەنقەرە ئالێکسەی یەرهۆڤ پێشوازی لێکرا.
بڕیارە سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان کۆببێتەوە و تیایدا وێڕای باسکردن لە پەیوەندی دووقۆڵییەکان،تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی قودس. سووریا و بابەتە نێودەوڵەتییەکان بکرێت.
دوا بەدوای کۆبوونەوەی ئەردۆغان و پوتینیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش سازدەکرێت.