Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "تورکیا، کە بەھۆی پێشھاتە ھەستیارەکانی جیھان و ناوچەکەمانەوە زیاتر رۆڵی ئاشتيیانەی دەبینرێت، لە پێناو بەرزبوونەوەی بەھای مرۆڤایەتی بەردەوام دەبێت لە گرتنە ئەسۆی بەرپرسیارێتی بنیاتنانی ئاشتی جیھانیی و ناوچەیی".
لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی سالی نویوە بڵاوی کردەوە، یلدرم ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧دا، بە گرتنەبەری ھەنگاوی دڵنیایی بەردەوامدەبێت لەسەر رێگاکەی. یلدرم باسی لەوە کرد کە بەبۆنەی چوونە ناو ساڵی نوێوە، جۆش و خرۆش و دڵخۆشی خۆی لەگەڵ ھاووڵاتیان بەشکردووە و، ھیوای خواست ساڵی ٢٠١٧، ئاسوودەیی، ئاشتیی، خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بھێنێت.
یڵدرم لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەوانەی دەیانەوێت بە ھەوڵی کودەتا، کردەی تیرۆریستیی و تێکدان وڵاتەکەمان لاواز بکەن، ھەرگیز ناگەنە ئامانجەکانیان. گەل و دەوڵەت بەیەکگرتوویی لە بەرامبەریان دەوەستنەوە. ئەمساڵیش وەکو گەل دەست دەخەینە ناو دەستی یەک، لە ساڵی ٢٠١٧ بە ھەنگاوی ئەمنییەوە بەردەوام دەبین لە رێگاکەمان".
گوتیشی: "بە گۆڕینی دەستوور وڵات و دیموکراسیمان زۆر بەھێزتر دەبێت. ساتێکیش لەدەستنادەین بۆ فیداکاری لەپێناو پاراستنی سنوورەکانماندا. ئەوەی لەدەستماندا بێت ئەنجامی دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان".