توركيا

پاقلاوەی بەناوبانگی ئورفا

- بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان و بوونی خواستێکی زۆر لەسەر پاقلاوە، کارگەکانی شیرینی لە شاری ئورفا رۆژانە ناچارن زیاد لە پێویست کار بکەن بۆ دابینکردنی بڕی خوازراوی پاقلاوە.

Halil Fidan, Rewa Mahmood Hasan  | 02.06.2019 - نوێکردنەوە : 03.06.2019
پاقلاوەی بەناوبانگی ئورفا

Şanlıurfa

ئورفا - AA

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان و بوونی خواستێکی زۆر لەسەر پاقلاوە، کارگەکانی شیرینی لە شاری ئورفا رۆژانە ناچارن زیاد لە پێویست کار بکەن بۆ دابینکردنی بڕی خوازراوی پاقلاوە.

پاقلاوەی ئورفا کە یەکێکە لە بەناوبانگترین پاقلاوەکانی تورکیا لە چەندین شار و شارۆچکەی جیاجیاوە خواستی لەسەرە، ئەمەش کارگەکانی شیرینی لەو شارە ناچار کردووە کە زیاتر کار بکەن لە رۆژێکدا بۆ بەرهەمهێنانی بڕێکی زیاتر لە پاقلاوە.

پاقلاوەی ئورفا لە رۆنی سادە، ئاردی توندی گەنم و فستق دروست دەکرێت. سەرەتا هەویرەکە بە تەنکی دەشێلن و دایدەنێت دواتر رۆنی لێدەدەن و فستەقی بەسەردا دەکەن و پاشان دەیخەنە فڕنەوە و پێشکەش بە میوانانی دەکەن.

وەستاکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژندا کارەکانیان خێراتر دەکەن و بەشەویش کار دەکەن تاکو بتوانن تەواوی ئەو داواکاریەی لەسەر پاقلاوە هەیە دابین بکەن.

محەمەد ئوستونلەر یەکێکە لە وەستاکانی دروستکردنی پاقلاوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێش جەژنی رەمەزان خواست لەسەر پاقلاوە زیاد دەکات و ناچارن بە شەوانیش کار بکەن، چونکە پاقلاوە بۆ زۆر شاری تورکیا رەوانە دەکەن و گوتی:

"بەنۆنەی جەژنەوە کارمان زیادی کردووە، بەڵام کوالیتیمان وەک خۆی هێشتۆتەوە. کەرستەکانی دروستکردنی پاقلاوە بریتین لە رۆن، فستەقی عەنتاب کە لە ئورفاش بەرهەم دەهێنرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın