توركيا, سياسەت

٢٨مین ساڵیادی کۆچی دوایی هەشتەمین سەرکۆماری تورکیا تورگوت ئۆزاڵ

رێوڕەسمەکە کە لە مەزاری یادەوەری لە تۆپکاپی بەڕێوەدەچێت، تیایدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشدارە.

Berk Özkan  | 17.04.2021 - نوێکردنەوە : 18.04.2021
٢٨مین ساڵیادی کۆچی دوایی هەشتەمین سەرکۆماری تورکیا تورگوت ئۆزاڵ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ٢٨مین ساڵیادی کۆچی دوایی هەشتەمین سەرکۆماری تورکیا، تورگوت ئۆزاڵ-دا، لەسەر گۆڕی ناوبراو رێوڕەسمێک رێکخرا کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشدارە تیایدا.

لەو رێوڕەسمەدا کە لە مەزاری یادەوەری لە تۆپکاپی بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت، ئەندامانی خێزانی ئۆزاڵ و وەزیری ناوخۆی، سولەیمان سۆیلو و وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، مەهمەت نوری ئەرسۆی و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتوون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلی کایا و سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و سەرۆکی لقی پارێزگای ئاک پارتی، عوسمان نووری کاباکتەپە بەشدارن.

رێوڕەسمەکە بە ساتێک وەستانی رێز دەستیپێکرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن