Arif Yakıcı,Rewa Mahmut Hasan
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی یەکەی بەرەنگاری تیرۆری ئیستانبوڵ بۆسەر ئەو کەسانەی لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە سووریا شەڕیان کردووەو ئێستا لە تورکیا چالاکی دەکەن، لە ١١ شارۆچکە لە ١٩ ناونیشانی جیا، ١٨ کەس دەستگیر کران و چەندین چەک و برێک تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکانی هێزی تایبەتی پۆلیسیش بەشداربوون و ژماریەکی زۆر کەلوپەلی دیجیتاڵی و کەلەپەچە و تفەنگ و فیشەک دەستیان بەسەردا گیراوە.