سلێمانی
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی سلێمانی کە لە لایەن (زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی) ساز دەکرێ، گەیشتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانە لە لایەن باڵێۆزانی تورکیا لە بەغدا و ھەولێر، ھەروەھا بەپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لێکرا.
گوتاری دەستپێکردنی ئەو کۆبوونەوەیە لە لایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانییەوە پێشکەش دەکرێ، کۆبوونەوەکە لە لایەن جێگری سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان د.بەرھەم ساڵح بەڕێوە دەبرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.