Sarp Özer
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2023
هاتای – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "ئەمساڵ ٣٠ هەزار و ٦٢ کارمەند بۆ وەزارەتی بەرگری وەردەگرین. پرۆسەکە دەستی پێ کردووە و بەردەوامە".
خولوسی ئاکار دوای بەسەرکردنەوەی فەرماندەیی لیوای چواری سنوورپارێز لە قەزای رەیحانلی سەربە پارێزگای هاتای لە رێگای تێلکۆنفرانسەوە لەگەڵ فەرماندەکانی یەکەکانی سەر سنوور و ئەودیووی سنوور کۆبوویەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە وێڕای ئەو ئاکامە نەرێنییانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە تورکیایان گرتەوە، بەردەوام بوون لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی پەلامار و بەرپەرچدانەوەی هەراسانییەکانیان، گوتی: "تیرۆریستان جگە لە خۆڕادەستکردن هیچ چارەیەکی دیکەیان نییە. ئەگەر هێلیکۆپتەریشیان پێ بدرێت و پشتیوانیش بکرێن، هەر بێهودەیە و با واز لەو خەیاڵپڵاوییە بهێنن".
خولوسی ئاکار سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بۆ ئەمساڵ ٣٠ هەزار و ٦٢ کارمەند بۆ وەزارەتی بەرگری وەردەگرن، ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە دەستی پێ کردووە و بەردەوامە و گوتی: "داوا لە تەواوی گەنجەکانمان دەکەم، بێنە ریزەکانی سوپا و رۆڵ بگێڕن لە هێنانەدی ئاسایش و ئارامی و بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان".