Sarp Özer
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2021
موغڵا - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە توانیویانە بچنە هەر شوێنێک کە تیرۆریستان دەیانگوت ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت. هەموو ئەو شوێنانە پاککراونەتەوە و رایگەیاند "لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ، ١٨ هەزار و ١٤٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون. له دهستپێكی ئهم ساڵهوه تا ئێستا، ههزار و ٢١٢ تیرۆریست له چالاكی خراون. ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-ههورهتریشقە کە لە ٢٣ی نیساندا دەستیان پێکردووە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە. مەهمەتچییەکان حەشارگەکانی تیرۆریستانی بەسەریاندا رووخاندووە و بەردەوامیش دەبن لە رووخاندنیان. لە ٢٣ی نیسانەوە تا ئەمڕۆ، تێکڕا ٣٥٢ تیرۆریست لە سووریا و باکووری عێراق لە چالاکی خراون".
لە دوای تەواوبوونی مانۆڕی سەربازیی دەنیزکوردو ٢٠٢١ کە وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی، جەنەراڵ ئومیت دوندار و فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، ئەمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی، جەنەراڵ حەسەن کوجوکئاکیوز چاودێریی دەکرد، سەردانی فەرماندەیی گرووپی باشووری کرد و لەوێ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هەڵسەنگاندندا کرد.
خولوسی ئاکار لە گوتارێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵات و ناوچەکە بە قۆناغێکدا تێدەپەڕن کە تیایدا مەترسی هەڕەشەکان زیادی کردووە و گوتی: "هێزه دهریاییهكانی توركیا به ئهنجامدانی ئهركهكان بۆ ماوهی ٢٠٠ ههزار كاتژمێر له ماوهی ساڵێكدا، ژمارهی پێوانهیی ههموو كاتێكیان تۆمار كرد".
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کرد و گوتی: ''لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە چووینەتە هەر شوێنێک کە تیرۆریستان دەیانگوت ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت. هەموو ئەو شوێنانە پاککرانەوە. لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ، ١٨ هەزار و ١٤٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون''.
وەزیری بەرگریی تورکیا گوتیشی: ''لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ، ١٨ هەزار و ١٤٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون. له دهسپێكی ئهم ساڵهوه تا ئێستا، ههزار و ٢١٢ تیرۆریست له چالاكی خراون. ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-ههورهتریشقە کە لە ٢٣ی نیساندا دەستیان پێکردووە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بە سەرکەوتووی بەردەوامە. مەهمەتچییەکان حەشارگەکانی تیرۆریستانی بەسەریاندا رووخاندووە و بەردەوامیش دەبن لە رووخاندنیان. لە ٢٣ی نیسانەوە تا ئەمڕۆ، تێکڕا ٣٥٢ تیرۆریست لە سووریا و باکووری عێراق لە چالاکی خراون''.