Sangar Hamad Azeez
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە میانی په‌یوه‌ندییەکی ته‌له‌فۆنیدا وەزیری بەرگری تورکیا ئاكار و هاوتا رووسییەکەی شۆیگو وێڕای تاوتوێکردنی ته‌وه‌ره ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، جه‌ختیان له سه‌ر درێژه‌دان به كاركردنی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردن و به‌رده‌وامیی ئارامیی له ئیدلب و ته‌ل ره‌فعه‌ت، كردووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان وەرگیران، وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری بەرگری رووسیا سێرگی شۆیگو ئەنجامدا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاكار و شۆیگو تاوتوێی ته‌وه‌ره ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووە و ئه‌و رێوشوێنه ته‌كنیكی و تاكتیكیانهیشیان دیاری كردووە كه پێویسته له گۆڕه‌پانه‌كه بگیرێنه به‌ر".
هەر له په‌یوه‌ندیی تهلهفۆنییەکەی نێوان ئاكار و شۆیگودا جه‌ختیان له سه‌ر درێژه‌دان به كاركردنی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردن و به‌رده‌وامیی ئارامیی له ئیدلب و ته‌ل ره‌فعه‌ت، كردووەتەوە.