Cüneyt Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
به‌رلین – AA
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژه‌ی یه‌ك ماڵ ته‌رخان ده‌كات كه رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)ش به‌شداره تیایدا.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه پلان هه‌یه له به‌رلینی پایته‌خت "یه‌ك ماڵ" وه‌ك شوێنێك بۆ په‌رستشه ئایینییه‌كانی موسڵمان، جوله‌كه و كریستیانه‌كان بكرێته‌وه كه فه‌تۆش به‌شداره تیایدا و له بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی ده‌وڵه‌تدا بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه بڕی ئه‌و پاره‌یه تاكو ساڵی ٢٠٢٢ ده‌درێت و ته‌لاری پڕۆژه‌كه‌ش ساڵی ٢٠١٩ ده‌ست به بونیاتنانی ده‌كرێت. سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڕی ٩ ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه تێچووی گشتیی پڕۆژه‌كه بگاته ٤٥ ملیۆن یۆرۆ.
په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئیستانبوڵ-ی ئاك پارتی موسته‌فا یه‌نه‌رئۆغڵو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا و رایگه‌یاند: "ته‌رخانكردنی بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ له بوودجه‌ی گشتی ٢٠١٩ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا بۆ پڕۆژه‌ی 'په‌رستگای سێ ئایین' كه سه‌رده‌سته‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه فه‌تحوڵڵا گوله‌نی راسته‌وخۆ به‌شداره تیایدا ئابڕووچووونێكی گه‌وره‌یه و قبوڵ ناكرێت. جیا له‌وه‌ی ویلایه‌تی به‌رلینیش به‌ڵێنی ته‌رخانكردنی ١٠ ملیۆنی داوه بۆ پڕۆژه‌كه".