Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی نیگەرانی خۆی نیشاندا لە هەمبەر ئەو هێرشانەی رژێمەکەی ئەسەد بۆ سەر پارێزگاکانی قونەیترا و دەرعا لە سووریا ئەنجامیان دەدات کە بەناوچەی داماڵراو لە پێکدادان ناسێندراون و گوتیشی: "بە توندی ئەو هێرشە نا مرۆڤانەیە ئیدانە دەکەین".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاکسۆی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی دایەوە لەبارەی ئەو هێرشانەی دوایی رژێمەکەی ئەسەد بۆسەر پارێزگاکانی قونەیترا و دەرعا کە بەناوچەی داماڵراو لە پێکدادان ناسێندران لە کۆبوونەوەی ئاستانا.
ئاکسۆی گوتی: "نیگەرانین بەو رووداوانە. بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە دەکەین. داوا دەکەین هەرچی زووە ئەو هێرشانە رابگیرێن".
دوێنێ نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای دەرعا باشووری رۆژئاوای سووریا، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمەکەی ئەسەدەوە کرایە ئامانج.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە دەرعا رایگەیاندووە، لە دوو ھێرشی ئاسمانیدا نەخۆشخانەی موسەیفا رۆژھەڵاتی پارێزگای دەرعا کراوەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەش لە هێرشێکی دیکەدا دوێنێ هێزهكانی رژێمی بهشار ئهسهد و پشتیوانانی قوتابخانهیهكیان له شاری دهرعا كردووەته ئامانج.