Abdullah Shukur
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆستی پەکەکە لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا گوتی: "لەکاتێکدا کە رێگە دەدرێت لە خۆپیشاندانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ھوتاف لە دژی گشتپرسی تورکیا بگوترێتەوە، بەڵام رێگری لە وەزیرانی تورکیا دەکرێ بەوەی کە لەگەل رەوەندی تورکی لەو وڵاتە کۆببنەوە. ئەمەش گەورەترین نموونەی دوورووییە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە نووسراوێک ئیدانەی رێگەدان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن ئەڵمانیاوە بە لایەنگرانی پەکەکە کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"چاوپۆشیکردنی ئەڵمانیا لە چالاکییەکانی رێکخراوێکی تیرۆریستی و بێ دەنگبوونی لە بەرامبەر ئەو وێنە و دروشمانەی کە پێشتر قەدەغەی کردبوو، مایەی بیرکردنەوەیە. لەکاتێکدا کە رێگە دەدرێت لە خۆپیشاندانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ھوتاف لە دژی گشتپرسی تورکیا بگوترێتەوە، بەڵام رێگری لە وەزیرانی تورکیا دەکرێ بەوەی کە لەگەل رەوەندی تورکی لەو وڵاتە کۆببنەوە. ئەمەش گەورەترین نموونەی دوورووییە. بە تونترین شێوە ئیدانەی دەکەین و ئەمشە بە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە راگەیەندراوە".