Sefa Şahin
31 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا ٤٤ تیرۆریست کە ئەندام بوون لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، لە چالاکی خراون و ژمارەی لەچالاکی خراوەکانیش لەسەرەتای ساڵیشەوە گەیشتە هەزار و ١٤٦ تیرۆریست.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، وێڕای بەرزڕاگرتنی ١٠١مین ساڵی جەژنی سەرکەوتنی لە ٣٠ی ئاب، پیرۆزبایی لە هێزەکانی سوپای وڵات کرد و بەتایبەت ئەوانەی کە لەو ڕۆژەدا پلەیان بەرز کراوەتەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی ئەوانەشی کرد کە خانەنشین کران.
زەکی ئاکتورک دواتر ئامارەکانی پەیوەندیدار بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری خستەڕوو و گوتی: "لە ماوەەی یەک هەفتەدا ٤٤ تیرۆریست کە ئەندام بوون لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و لەسەرووی هەموویانەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، لە چالاکی خراون و ژمارەی لە چالاکی خراوەکانی لەسەرەتای ساڵیشەوە گەیشتە هەزار و ١٤٦ تیرۆریست".
ئاکتورک گوتیشی: "بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی هەموویانەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش بە بێ پسانەوە بەردەوامی هەیە و بە پێداگرییەوە بەردەوامین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکان لە دژیان بۆ وشککردنی سەرچاوەکانیان و لە ماوەەی یەک هەفتەدا ٤٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون و بەو پێیە لە سەرەتای ساڵەوە هەزار و ١٤٦ تیرۆریست لەچالاکی خراون و لە ٢٤ی تەممووزەوە تا ئێستا بە گشتی ٣٨ هەزار و ٤٨٩ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
بە پێی قسەکانی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-قفڵ کە لە باکووری عێراق دژ بە تیرۆریستانی پەکەکە بەڕێوەدەچێت، ٦٠٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون. بە گشتی هەزارو ٣٣٦ چەک و ٦٦٧ هەزار و ٥٤٧ جۆری تەقەمەنیش دەستیان بەسەرداگیراوە. هەروەها دەست بەسەر ٢ هەزار و ١٩٢ جۆری مین و کەلوپەلی تەقەمەنی دەستکرادا گیراوە و ٦٤٠ بتڵی غاز (کە بۆ تەقاندنەوە بەکار دێت) پوچەڵ کراونەتەوە.
ئاکتورک هەروەها لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا ئاماری ڕاگەیاند و گوتی: "٨٤٠ تیرۆریست لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن لە سووریا لە چالاکی خراون".
زەکی ئاکتورک ئاماژەی بەوەشدا کە هەموو هەوڵەکان بۆ سەقامگیری لە سووریا و ئارامبوونەوە دۆخی ئەو وڵاتە و ئاساییبوونەوە و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سووریایی تا بتوانن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە و گوتی: "لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن هەموو ڕێکارەکان بۆ سەقامگیری گیراوەتە بەر و وەڵامی پەلاماری تیرۆریستان دەدرێتەوە. تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ جار پەلاماری تیرۆریستی بووە و بە گشتی لە سەرەتای ساڵەوە ٩٦ جار پەلامارمان دراوە و قارەمانەکانمان دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و بە هۆیەوە لە ماوەی هەفتەیەدا ٣١ تیرۆریست و بە گشتی ٨٤٠ تیرۆریستان لە چالاکی خستووە".