Emre Ilıkan
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2023
وان – AA
وان کە بە قەڵا مێژوویی، دەریاچە و سروشتی دڵڕفێنی ساڵانە پێشوازی لە هەزاران گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی دەکات، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا جۆرێکی دیکە دەنوێنێت.
ئەم شارە کە لە سەردەمی ئورارتوییەکانەوە لانکەی چەندین شارستانی بووە، بەهۆی قەڵاکان، کڵێساکان و شوێنەوارە مێژوویییەکانی دیکەی، لە مۆزەخانەیەکی کراوە دەچێت.

دەریاچەی وان کە گەورەترین دەریاچەیە لە تورکیا و تاڤگە و خەرەندەکانی، ناوچەکەیان هێندەی دیکە سەرنجڕاکێش کردووە.
گەشتیاران بە گرووپ و سرووشتدۆستان و ژینگەپارێزران پۆل پۆل دێن و شوێنەوارە مێژوویی و سرووشتی دڵڕفێنی ناوچەکە بەسەر دەکەنەوە.

دیمەنی سرووشت و شوێنەوارە مێژووییەکانی وان بە رێگایەکی تەکنیکی تۆمار کراوە.