Yeşim Sert Karaaslan
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و كه‌مپی پۆلیس له ئۆنجوپنار، حه‌وت تیرۆریستیان له چالاكی خستووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به هاوه‌ن و تۆپهاوێژ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی جیبرین له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات و كه‌مپی پۆلیس ئۆنجوپنار.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، زیان به سه‌رباز و پۆلیسه‌كانی وڵاته‌كه‌یان نه‌گه‌یشتووه، وه‌ڵامی هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه و حه‌وت تیرۆریست له چالاكی خراون كه دووانیان به‌ناو كاربه‌ده‌ستن. هه‌روه‌ها باره‌گایه‌كیشیان خاپوور كراوه.