Sarp Özer
15 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكردهوه ئەو بانگەشانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە "کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق" بڵاوكراونهتهوه، دوورن لە راستییەوە.
ژمارهیهك ماڵپەڕ و هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نزیک لە رێکخراوی تیرۆریستیی بانگەشەی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە "هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لە دهۆكی باکووری عێراق کەوتووەتە خوارەوە".
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەیان بەوە کرد ئەو بانگەشانە بە تەواوەتی دوورن لە راستییەوە و هیچ هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لەو ناوچەیە نەفڕیوە.