Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
وان- AA
لە ئەنجامی بەریەککەوتنی دوو ئۆتۆمبیل لە شارۆچکەی ئۆزاڵپ سەر بە پارێزگای وان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لەسەر رێگەی سەرەکی وان-ئۆزاڵپ، دوو ئۆتۆمبیل بەریەککەوتن.
لە ئەنجامی رووداوەکەشدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.
بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی.
بە هۆی رووداوەکەوە، بەشێک لە رێگەکە بە رووی هاتوچۆدا داخراوە.