Hakan Sarı,Necmettin Karaca
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
وان - AA
لە شارەکانی ئۆزئاڵپ و چاڵدێران سەربە پارێزگای وان، بەهۆی بارانی بەلێزمە و تەرزە، لافاو دروست بوو.
بەهۆی لافاوەوە ٢٠ خانوو لە شاری ئۆزئاڵپ ژێرئاو کەوتن، تەویلەیەک داڕووخا و ٥٠ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و شارەوانی ئۆزئاڵپ چوون بە هانای لێقەوماوانەوە و ئاوی ناو ماڵەکانیان رادا.
بەهەمان شێوە چەند گەڕەکێکی شاری چاڵدێران بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوت.
لەو نێوەندەشدەدا، شەش خانوو و دوو شوێنکار زیانیان بەرکەوت و ٥٥ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.