Aziz Aslan
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
دیاربەکر- AA
قەڵای زەرزەوان کە دەکەوێتە نزیک شاری چنار سەربە پارێزگای دیاربەکر، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی سێ هەزار ساڵ بەرلە ئیستا و لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی-دا، وەک بنکەیەکی سەربازیی بەکارهێندراوە.
ئەم قەڵایە لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانی رێکخراوی یونیسکۆ-دایە و لە پاڵ گرنگییە مێژووییەکەی بەهۆی دیمەنی سەرنجڕاکێشییەوە، بووەتە ئیلهامبەخش بۆ ئەو کەسانەی خولیای وێنەگرتنیان هەیە.
هەروەها ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی سەردانی قەڵای زەرزەوان دەکەن.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تیمێکی پسپۆڕی شوێنەوارناسی دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە کردووە و تا ئێستاش کارەکانیان بەردەوامە، ئامانج لەم کارەش ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی قەڵاکە دەکەن بگاتە یەک ملیۆن کەس.