Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
وان -AA
لە شارۆچکەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وان، دەست بەسەر کامیۆنێکدا گیرا کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە بۆمبڕێژ کرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەمنی درکیان بەوە کرد کە لەسەر رێگای سەرەکی ئاگری - وان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر بۆمبڕێژکراوە.
دەستبەجێ هێزەکانی ئەمنی داوایان لە هاووڵاتییانی ناوچەکە کرد شوێنەکە چۆڵ بکەن و رێوشوێنی ئەمنی توند گیرایە بەر و دواتر بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوەکە پوچەڵکرایەوە.
راشگەیەنرا کە دوو تیرۆریست کە لە ناو کامیۆنەکەدا بوون هەڵاتوون و لە ئێستادا بە مەبەستی دەستگیرکردنیان ئۆپەراسیۆنێک دەستیپێکردووە.