Leyla Bala,Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
به هۆی به‌رده‌وامیی كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌پۆله به‌فره‌ی پارێزگای وان-ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای 295 شوێنی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای وان، به‌فر كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی دروستكردووه.

به هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فره‌ی سنووری پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای 295 شوێنی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
رێگای ته‌واوی گوند و كێڵگه‌كانی ناوچه‌ی كڕك گهچیتی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گورپنار و شارۆچكه‌كانی باخچه سارایی و چاتاك به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.

هاوكات رێگای هه‌ندێك له گونده‌كانی شارۆچكه‌كانی باشكاله، گه‌واش، مورادیه و سارای به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
به هۆی كه‌شوهه‌وای ناله‌باره‌وه له خوێندنگه‌كانی هه‌ندێك له شارۆچكه‌كانی وان بۆ ماوه‌ی رۆژێك پشوو راگه‌یه‌ندرا.