Necat Hazar
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
وان - AA
له فێستیڤاڵی "GezginFest Van" كه سبه‌ی هەینی له شارۆچكه‌ی گه‌واش سەربە پارێزگای وان ده‌ستپێده‌كات، گرووپه هونه‌ری و موزیكییه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كاریه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ته‌واوبووه كه رۆژانی 7-9ی ئهیلوول له كه‌نار ده‌ریای گوندی دۆكوزئاخاچ سازده‌كرێت، تایبه‌تمه‌ندی فێستیڤاڵه‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م و تاكه فێستیڤاڵی گهنجانهیهیه له خۆرهه‌ڵاتی توركیا.
له‌و فێستیڤاڵه‌دا كه تیمێكی نزیكه‌ی 100 كه‌سی كار ده‌كه‌ن، 22 گرووپی هونه‌ری و موزیك به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی ئینتهررایلی توركیا و رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه، به‌ستامی كۆسه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه ئامانجیان له رێكخستنی فێستیڤاڵه‌كه ناساندنی سروشتی جوانی ناوچه‌كه و شكاندنی هه‌ندێک پیشینه بڕیاره له‌و باره‌یه‌وه.
بەستامی كۆسه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت نیشانی بده‌ن ئه‌و چالاكیانه‌ی له پارێزگاكانی خۆرئاوی توركیا سازده‌كرێن ده‌توانرێت له خۆرهه‌ڵاتیش ئه‌نجامبدرێن و گوتی: "ده‌مانه‌وێت نیشانی ئه‌وانه‌ی بده‌ین دێنه ئێره كه له شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میت هاوشێوه‌ی كۆناكی ئیزمیر ده‌ریا و كه‌نار ده‌ریا هه‌یه. هه‌روه‌ها له 9ی ئه‌یلوولدا له كڵێسای ئاكدامار رێوڕه‌سمی ئایینی سازده‌كرێت. به هۆی ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه ئایینیه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جددی پێكدێت. شوێنی فێستیڤاڵه‌كه‌مان شوێنێكه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر چیای ئارتۆز و دوورگه‌ی ئاكداماردا. ئه‌گه‌ر 50-100 هه‌زار كه‌سیش بێن دووچاری كێشه نابین له‌باره‌ی شوێنه‌وه. ساڵی داهاتووش ئه‌و فێستیڤاڵه سازده‌كرێت و ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین به چالاكییه‌كی نه‌ریتی".
له‌و فێستیڤاڵه‌دا له پاڵ به‌شداریكردنی گرووپێكی زۆری هونه‌ری و موزیكی هاوكات موزیكژه‌نی به‌ناوبانگی ئێرانی، موحسین نامجو به‌شداری ده‌كات كه له ئه‌مریكا ده‌ژی.