Aişe Hümeyra Bulovalı,Saadet Firdevs Aparı
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
واده‌ی به‌شدارییكردن له پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فۆتۆی هه‌واڵ كه هه‌موو ساڵێك له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له كاری فۆتۆگرافهریی میدیایی، ئاژانسی ئانادۆڵو سازیده‌كات، چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه.
ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاریی بۆ به‌شدارییكردن له پێشبڕكێی Istanbul Photo Awards 2021 كه پێشبڕكێكه ئه‌مساڵ بۆ جاری حه‌وته‌مه سازده‌كرێت، رۆژی ١٨ی ئادار كۆتاییدێت.
ئه‌ندامی تیمی داوه‌ریی پێشبڕكێكه، فۆتۆگرافه‌ری به ئه‌زموونی ئاژانسی رۆیته‌رز، گۆران تۆماسێڤیج به‌ر له كۆتاییهاتنی واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاریی بۆ به‌شدارییكردن له پێشبڕكێكه بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهان كرد.
گۆران تۆماسێڤیج رایگه‌یاند: "بانگه‌واز له سه‌رجه‌م هاوپیشه‌كانم ده‌كه‌م به‌شداریی له Istanbul Photo Awards 2021دا بكه‌ن كه له میانیدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێت له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ری ئاست به‌رزی پیشه‌گه‌ر، یه‌كتر بناسن".
تۆماسێڤیج داوای له فۆتۆگرافه‌ران كرد له رێگه‌ی كاره‌كانیانه‌وه هه‌وڵی گه‌یاندنی كورته‌یه‌ك له ساڵی ٢٠٢٠ بده‌ن و رایگه‌یاند: "ناتوانرێت شوێنی فۆتۆ پڕبكرێته‌وه، باشترین و راسته‌قینه‌ترین شایه‌تحاڵی مێژووه. وه‌ك فۆتۆگرافه‌ران كه روودای گرنگ رووده‌ده‌ن هه‌میشه له‌وێین".
فۆتۆگرافه‌ره پیشه‌گه‌ره‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌دره‌سی "www.istanbulphotoawards.com"ه‌وه كاره‌كانیان كه رووداوه جیهانییه‌كانی ساڵی رابردوو له خۆده‌گرێت، پێشكه‌شبكه‌ن.
هه‌روه‌ها فۆتۆگرافه‌ران ده‌توانن به‌شداریی له شه‌ش پۆلێببهندیی پێشبڕكێكه‌دا بكه‌ن كه بریتیین له " تاك هه‌واڵ"، "زنجیره (فۆتۆ ستۆری) هه‌واڵ"، "تاك هه‌واڵی وه‌رزشی"، "زنجیره هه‌واڵی (فۆتۆ ستۆری) وه‌رزشی"، "زنجیره هه‌واڵی (فۆتۆ ستۆری) ژیانی رۆژانه" و "زنجیره (فۆتۆ ستۆری) پۆرترێت".
تیمی نێوده‌وڵه‌تیی داوه‌ریی پێشبڕكێكه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره پێشكه‌شكراوه‌كان له مانگی ئایاردا به ئۆنڵاین كۆده‌بنه‌وه.
له‌دوای كاره‌كانی په‌یوه‌ست به پاڵاوتنه‌كان كه ده‌توانرێت له رێگه‌ی پلاتفۆرمێكی تایبه‌تییه‌وه كه تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ پێشبڕكێكه ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، چاودێریی بكرێت، رۆژی ١١ی ئادار براوه‌كانی پێشبڕكێكه راده‌گه‌یه‌نرێن.
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێشبڕكێكه كه بریتییه له "فۆتۆی ساڵ" و بڕه‌كه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆلاره، ده‌درێته ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ی فۆتۆكه‌ی گرتووه.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌می پۆلێنبهندییهكان یه‌كی سێ هه‌زار دۆلار، دووه‌مه‌كان یه‌كی هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار، سێیهمهكانیش یه‌كی هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێن. له هه‌ریه‌ك له پۆلێنبهندییهكانی "زنجیره هه‌واڵی (فۆتۆ ستۆری) ژیانی رۆژانه" و "زنجیره (فۆتۆ ستۆری) پۆرترێت" ته‌نها خه‌ڵاتی یه‌كه‌مه‌كان ده‌كرێت.