ئەنقەرە
باڵی چەکداری پەکەکە ناسراو بە هەپەگە نامەی هەڕەشە ئامێز بۆ هاووڵاتییان دەنێرن و هۆشداری دەدەنە ئەو کەس و لایەنانەی کە دەنگ بە ئاک پارتی دەدەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆڵەیان لێدەکەنەوە.
لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی حەوتی حوزەیران، باڵی چەکداری پەکەکە ناسراو بە هەپەگە، لە شارەکانی کوردنشین کەوتۆتە بڵاو کردنەوەی نامەی هەڕەشە ئامێز، تاکو هاووڵاتییان دەنگ بە ئاک پارتی و لایەنەکانی تر نەدەن.
لەو نامانەدا کە ئیمزای هەپەگەی لەسەرە نوسراوە: "ئێمە تێناگەین، لەکاتێکدا ئاک پارتی ئەوەندە کاری ناپاک دەکات، چۆن پشتگیری لێ دەکەن، یان تێناگەن، یان ئێوەیان بەپارە کڕیوەتەوە. ئەگەر ئەمانە راست بن، ئەوا ئێمە دەزانین چۆن ئەوپارانەتان لێ دەربکەینەوە. ئەگەر لەناو خێزانەکەتاندا یەک کەس دەنگ بداتە ئاک پارتی یان لایەنێکی تر، ئەوکات ئێمەش دەزانین چۆن حەقوحسابیان لەگەڵ بکەین".