ئەنقەرە
وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار، عومەر چەلیک و کەسی راسپێردراوی نێو ئاکپارتی بۆ شاندی دانوستانکار لەگەڵ جەهەپە، لە بینای وەزارەت لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی جەهەپە و گوتەبیژی ئەو پارتە هالوک کۆج کۆبوویەوە.
كۆبوونەوەکە سەعاتێک و ٤٠ خولەکی خایاند و جگە لە پرسی پێکهێنانی حکوومەت باس لە زۆر پرسی تر کرا.
لە گوتەیەکیدا عومەر چەلیک ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوە ئەرێنی بووە و لە چەن بوارێکەوە هاوڕا بوون لەسەر چەند پرسێک و ئاشکراشی کرد کە لەماوەی دوو رۆژدا کۆبوونەوەی نێوخۆی پارتەکان دەکرێت و دواتر لە ماوەی هەفتەیەکدا شاندەکان کۆ دەبنەوە.
چەلیک ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بۆ سیاسەتی تورکیا زۆر گرنگ و بەهادارە و گوتی: "دواجار بریار دەدرێت بچینە قۆناغی دانوستانەوە یان نا، هەردوو ئەگەرەکە کراوەن. کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەت بوو بە دیاریکردنی ستانداردەکان و هەماهەنگییەکان و کۆدەکانی پرۆسەکە".