Miraç Kaya
25 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
باڵكئهسیر – AA
له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌درێت كه به هۆكارێكی نه‌زاندراو له دارستانی ناوچه‌ی ده‌ره‌لی له قه‌زای ئه‌رده‌میت سەربه پارێزگای باڵكئهسیر كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، تیمه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستانی باڵكئهسیر و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
به به‌كارهێنانی سێ هێلیكۆپته‌ر، سێ ئامرازی ده‌ستوه‌ردانی خێرا، ١٢ ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن، سێ ئۆتۆمبێلی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاو و یه‌ك بوڵدۆزه‌ر هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌درێت.