Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی هه‌ده‌په، ئایهان بیلگه‌ن رایگەیاند کە هه‌ده‌په له 15 و 16ی ئه‌م مانگەدا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئۆرگانه‌كانیدا كۆده‌بێته‌وه و، سیاسه‌ت و نه‌خشه رێگای خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو، دیاری ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی هه‌ده‌په له قۆناغی داهاتوودا، بیلگه‌ن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
بیلگه‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نه‌خشه رێگای هه‌ده‌په، رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە، به به‌شداری هاوسه‌رۆك، په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی هه‌موو پارێزگاكان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هەردوو هاوسه‌رۆكه‌ی گشتی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌ك-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
بیلگه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی توركیا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كێشه‌کانی رێكخستن و پلانه‌كانی قۆناغی داهاتوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، 15ی ئەم مانگە كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ده‌په، جگه له به‌ستنی كۆنگره‌كان، به‌رفراوانترین كۆبوونه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی پارته‌كه‌ش ساز ده‌كرێت.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه كۆبوونه‌وه‌كه نائاسایی پلانی بۆ دانه‌نراوه، به‌ڵكو به‌هۆی سه‌قفی پارته‌كه، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م دوواییه كه به‌شێوه‌یه‌كی پێویست نه‌بوون و ئه‌و ره‌خنانه‌ی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه كه نه‌توانرێت سیاسه‌تی كاریگه‌رتر به‌رهه‌مبهێنریت بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.