Muhammet Tarhan
08 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2025
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە جەددە'ی سعوودیە لەگەڵ هاوتا ئێرانی و ئۆزبەکییەکەی کۆبوویەوە.
بە پێی هەواڵێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاو کرایەوە، هاکان فیدان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری جەددە'ی سعوودیە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، لەگەڵ هاوتا ئۆزبەکییەکەی بەختیار سەعیدۆف و هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی کۆبوویەوە.
هاکان فیدان لە میانی ئەو سەردانەدا هەروەها لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی پاکستان محەممەد ئیسحاق دار، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی فەڵەستین محەمەد مستەفا، وەزیری دەرەوەی میسر بەدر عەبدولعاتی و جێگری سەرکوەزیران و وەزیری دەرەوەی کازاخستان موراد نورتلئو کۆبوویەوە.