Eşber Ayaydın,Hemin Othman Mohammed
15 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2023
شانڵیئورفا - AA
دوای ئەوەی تەرمی پێنج کەس لە نهۆمی ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی پارێزگای شانڵیئورفا دۆزرایەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کارەساتی لافاو لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە نۆ کەس.
بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە دوێنێوە سەرانسەری شارەکەی گرتووەتەوە، لافاو لە ژمارەیەک شەقام و کۆڵانی شارەکە دروست بووە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شانڵیئورفا لە میانی پرۆسەی گەڕان و رزگارکردندا لە ناوچەی وەیسەل کارانی، تەرمی پێنج کەسیان لە نهۆمی ژێرزەمینی باڵەخانەیەک دۆزییەوە کە بە رەگەز سووریایین.
بەو شێوەیەش، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو لافاوەی شارەکەی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە نۆ کەس.
هاوکات کارەکان بۆ رزگارکردنی ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکە گیریانخواردووە، درێژەی هەیە.
ئافاد بڵاوی کردبووەوە کە بەهۆی لافاوەوە، چوار کەس لە پارێزگای شانڵیئورفا گیانیان لەدەستداوە.