ماردین
له سه‌ر ڕێگای ئیپێك یۆڵوی شارۆچكه‌ی نسێبین گولله هاوه‌نێك كه‌وتۆتە خواره‌وه، پیشبینی ده‌كرێت ئەو گولە ھاوەنە له سوریاوه ئاڕاسته كرابێت كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان تیایاندا به‌رده‌وامه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت گولله هاوهنهكه له شاری قامیشلۆوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)ه‌وه ئاڕاسته كرابێت.
به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و گولله هاوه‌نه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێ له شارۆچكه‌كه‌دا بڵاو بۆوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زیانی مادی لە ناوچەكەدا دروست كرد.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه، پۆلیس بۆ ماوه‌یه‌ك ڕیگاكهی به ڕووی هاتوچۆدا داخست و پارچه‌ی هاوهنهكهی كۆكرده‌وه.
فاروق ئایدن كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له‌نێو چیشتخانهیهكی سه‌ر ڕیگاكه بووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیشكێكی زه‌رد به ئه‌ندازه‌ی تۆپیكی بینیوه پاشانیش ده‌نگێكی به‌رزی ته‌قینه‌وه هاتووه.
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی نسێبین سارا كایا سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد و له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه زانیاری له پۆلیس و هاوڵاتیان وه‌رگرت.