ئیستەنبوڵ
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش سەردانی بۆ قەتەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێك لە بارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ توركیا و ویستی ئەمریكا بۆ دەربڕینی ھەڵوێستی توركیا بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش گوتی: "وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەو بارەوە لێدوانی پێویستی داوە. ئەو لێدوانانە بەشێكن لە ھەڵوێستی ھاوبەشی ئەمریكا و توركیا لە دژی تیرۆریستان."
ئەردۆغان گوتی: "ھەڵوێستی توركیا لە شەڕی ھەر جۆرە رێكخراوێكی تیرۆریستی لە ناوچەكەدا روون و ئاشكرایە و لە میانی دیدارەكاندا لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمریكا باسمان لە نیگەرانییەكانی توركیا لەو بارەوە كردوە و هەموو كەس دەزانێ كە توركیا تا ئێستا شەڕی رێكخراوێكی تیرۆریستی لە سەر ئاستی ناوخۆیی كردووە و ھەست بە ھەبوونی چەندین رێكخراوی تیرۆریستی لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دەكەین، بۆیە نیگەرانییەكانی توركیا لە بەرامبەر ئەو رێكخراوانەدا بەردەوامن. لەو چوارچێوەیەدا توركیا سورە لەسەر ھاوكاری كردن لەگەڵ ھاوپەیمانەكانیدا."
سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێشتریش لەگەڵ یونانستاندا پرسێكی بەو جۆرە روویداوە بەڵام بە ھۆی دانوستان و ھاوكاری و ھەماھەنگییەوە توانیمان بگەینە ئەنجامی باش بۆیە لە ناوچەكەشدا چ لە سوریا و چ لە عێراق یان ھەر وڵاتێكی دیكەدا بێ ئێمە وەكو توركیا ئامادەی ھاوكاری هەواڵگرین و لە بارەی پرسی تیرۆریستانی سوریا و عێراقیشەوە لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ناتۆدا باسی بۆچونەكانی توركیەم بۆ سەرۆك ئۆباما كردووە.