Muhammet İkbal Arslan,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشکرایکرد، بەردەوام دەبن لەوەی بە ئەمریکا بڵێن گەمارۆکانیان بۆسەر ئێران هەڵەیە.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوانیان لە میوانخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد لە هەموو دەرفەتێکدا گوزارشتیان لەوەکردووە کە دژبە گەمارۆکانی ئەمریکان و ئەمشیان بەڕوونی بە ئەمریکییەکان گوتووە.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له قۆناغی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین له تێگه‌یاندنی ئه‌مریكا له‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه هه‌ڵه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانی وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار بۆ ئه‌مریكا به بیرهێنایه‌وه و گوتی: "وه‌زیرانمان به شێوه‌یه‌كی روون و راشكاو بابه‌تی گه‌مارۆكانیان بۆ سه‌رجه‌م دانوستانكاران باس كرد.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبۆوه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا هاوڕێیەكانمان نیگه‌رانیی و بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان به‌ڕوونی به دانوستانكاره ئه‌مریكییه‌كان گه‌یاند. لێره‌دا گرنگ هاریكاری و پێداگیری نێوان خۆمانه".