Muhammed Ali Kamal
09 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2022
هه‌ولێر-AA
میری ئێزدییان، میر حازم ته‌حسین به‌گ سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای كۆبوویه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر په‌یامێكی له هه‌ژماری كۆنسوڵخانه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:
"خۆشحاڵین به په‌یوه‌ندیی گه‌رم و برایانه‌مان له‌گه‌ڵ خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان. هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ زیاتر پێشڤه‌چوونی زیاتریش به‌رده‌وام ده‌بن".
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر هه‌روه‌ها سوپاسی میری ئێزدییانی كردووه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی.