Rawan Subhi Obaidullah
27 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2022
دھۆک - AA
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ئابی ٢٠٢٢ میری ئێزدییان، حازم تەحسین بەگ لە پەرستگای لالش لەگەل چەند کەسایەتییەکی ئێزدی بە تایبەتی سەرۆک ھۆز و پیاو ماقولانی سنووری قەزای شنگال کۆبوویەوە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلۆ حازم تەحسین بەگ رایگەیاند: "بۆ یەکگرتن کۆبوووینەوە، دەمانەوێت خۆمان رێکبخەین و یەکگرین و بۆ ھەموو جیھانی نیشان بدەین کە یەک دەگرین و ئەنجوومەنێک بۆ بەرێوەبردنی کاروباری ئێزدییەکان دروست دەکەین".
میری ئێزدییان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رۆحانی ئێزدییان، حازم تەحسین بەگ گوتی: "ئەمڕۆ ئێمە لە پەرستگای لالش کۆبووینەوە، کۆبوونەوەکەمان بەردەوامی دەبێت، دەمانەوێت ئەنجوومەنێکی مەدەنی بۆ بەرێوەبردنی کاروباری ئێزدییەکان دروست بکەین".
رۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠١٩ حازم تەحسین بەگ لەنێو شەش بەربژێری بنەماڵەکەیدا وەکو میری نوێی کوردانی ئێزدی دەستنیشانکرا و بووە شوێنگرەوەی باوکی کە کاروباری نزیکەی ملیۆنێک ئێزدی لە جیهاندا بەڕێوەدەبات، میری نوێی کوردانی ئێزدی لەدوای دەستبەکاربوونی رایگەیاندبوو "وەکو چۆن پێش ئێستا جەختمان لەسەر کردووەتەوە، ئێمە ئەنجوومەنێکی باڵای ئێزدییان دروستدەکەین و، رێژەی شنگالییان دەبێتە ٪٦٠ تێیدا، هەروەها ئەنجوومەنی رووحانی فراوان دەکەین و خەڵکی ئێمەی شنگال و پیاوانی ئایینی تێدا بن".
دواى دهستنيشانكردنى ميرى نوێى ئێزدييهكان له ساڵى ٢٠١٩، ئەنجوومەنی رووحانی ئێزدیان ١٢ بڕياريان دابوو كه له بڕيارى دوانزدەهەمدا هاتووه "میر و وەکیلەکانی میر و جڤاتی روحانی ئێزدیان دەبێت پابەندبن بە زیادکردنی هەندێک ئەندامی جڤاتی روحانی ئێزدیان بە تایبەت لە خەڵکی شنگال".