Sabri Yıldırım
19 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2022
مووش - AA
جووتیارانی مووش، لە پاش وەرزێکی باراناوی دەستیان بە دروێنەی گیا كرد.
زیادبوونی رێژەی باران لە دەشتی مووش، بووەته هۆی زیادبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی و جۆراوجۆربوونی گژوگیا.
جووتیار، ئایدن گونەش-ی تەمەن ٦٥ ساڵان کە دانیشتووی گوندی تاندۆغانه، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زوو دەستیان کردووە بە دروێنەی گیا.
ئایدن گونەش باسی لەوەیش کرد وشکەساڵی پارساڵ کاریگەری نەرێنیی لەسەر ئاژەڵداران درووست کردبوو و، رایگەیاند: "بەهۆی وشکەساڵییەوە دووچاری کێشە بووین لە دابینکردنی ئالیکدا. بەهۆی ئەو بارانەی ئەمساڵ باری بەرهەمی کشتوکاڵ زیاد دەکات. بە بەراورد بە ساڵی رابردوو چاوەڕوانین بەرهەم سەدا ٧٠ زیاد بکات. لەو رووەوە زۆر دڵخۆشین. نیگەرانیمان نەماوە لەبارەی وشکەساڵی".
لای خۆیهوه جووتیار، مەهمەت زەکی یوکسەلەن، باسی لەوە کرد کە ئەمساڵ بە گشتیی لە پارێزگای مووش بەهۆی ئەوەی باران زۆر بووه زووتر دەستیان کردووە بە دروێنەی گیا.
مەهمەت زەکی یوکسەلەن ئاماژەی بەوەیش کرد کە باران بارینەکە بووەتە هۆی زیادبوونی گژوگیا و، گوتی: "ساڵی رابردوو ئالیکی ئاژەڵەکانم لە ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو دابین کرد. چاوەڕوانی ساڵێکی پڕبەرەکەت دەکەین".