Esin Işık,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مه‌هه‌په) ناوی كاندیدەکانی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی نۆ شار و 41 شارۆچكه ئاشكرا كرد.
جێگری سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، سادیر دورماز لهروونكردنهوهیهكدا رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی گشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌هه‌په و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه‌وه، ناوی 50 كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاروانیی نۆ شار و41 شارۆچكه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
بهوپێیە بۆ شاری چانكری ئیسماعیل حه‌قی ئێسێن، شاری ئه‌رزنجان به‌كر ئاكسون، شاری گیره‌سون حه‌سه‌ن یڵماز، شاری قهستهمۆنو گالیپ ڤیدینلی، شاری قه‌رس چه‌تین نازیك، شاری كرشههیر ئۆنور كۆسال، شاری كوتاهیه ئالیم ئشك، شاری ناوشههیر فیلیز كڵچ و شاری زۆنگوڵداك حه‌مدی ئا‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی كاندیدكراون.