توركيا, سياسەت, جيهان

مستەفا شەنتۆپ: "پرسی قودس گرنگترین پرسی سەدەی بیست و یەکە"

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ: "پرسی قودس، گرنگترین پرسی سەدەی بیست و یەکە".

Sami Sohta  | 29.11.2020 - نوێکردنەوە : 30.11.2020
مستەفا شەنتۆپ: "پرسی قودس گرنگترین پرسی سەدەی بیست و یەکە"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ رایگەیاند کە پرسی قودس، گرنگترین پرسی سەدەی بیست و یەکە.

مستەفا شەنتۆپ لە میانی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی رابیتەی "پەرلەمانتاران لە پێناو قودس" لە شاری ئیستانبوڵ کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیھانی بۆ نیشاندانی ھاوسۆزی لە گەلی فەڵەستین، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە رۆژی ٢٩ی تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێک لە ژمارەیەک وڵاتی جیھان، چەندین چالاکی بۆ نیشاندانی ھاوسۆزی و پاڵپشتیکردن لە مافە راوەکانی گەلی فەڵەستین کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکراوە، ئەنجام دەدەرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٧٧دا، رۆژی ٢٩ی تشرینی دووەمی وەک رۆژی جیھانی بۆ نیشاندانی ھاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەڵەستین ناساند.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ رایگەیاند کە پێکەوە لەگەڵ وڵاتانی جیھان دەتوانن بە گفتوگۆ پرسی فەڵەستین چارەسەر بکەین کە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگی جیهانی دووەم لە سەدەی بیستدا سەرھەی ڵداوە و گوتی:

"تێدەکۆشێن لە پێناو ئەو گەلانەی کە دووچاری نەژادپەرستی بوونەتەوە بۆ ئەوەی مافە راوەکانیان بەدەست بھێنن، بەتایبەتیش موسڵمانان".

لای خۆیەوە سەرۆکی رابیتەی "پەرلەمانتاران لە پێناو قودس" ، حەمید ئەحمەر ستایشی ئەو رۆڵەی تورکیا دەکات کە بەردەوام بۆ پاڵپشتیکردن لە پرسی فەڵەستین دەیگێرێت و ئاماژەی بەوەیشدا کە بەردەوام سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەموو بۆنە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، پاڵپشتی لە پرسی فەڵەستین کردووە.

لای خۆیەوە باڵیۆزی فەڵەستین لە تورکیا، فائد مستەفا رایگەیاند کە ناساندنی رۆژی ٢٩ی تشرینی دووەم بۆ نیشاندانی ھاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەڵەستین لە ١٩٧٧ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، دانپێدانانە بەو راستییەی کە لە ئەنجامی بڕیاری دابەشکردنی فەڵەستین لە ١٩٧٤دا روویداوە و گوتی:

"لە میانی ٧٢ ساڵی رابردوودا، گەلی فەڵەستین بۆ بەرگریکردن لە مێژوو و پیرۆزەکانی لەسەروویانەوە مزگەوتی ئەقسا تێدەکۆشێت و بەرگریی دەکات و لەسەر ئەو رێگایەش بەردەوام دەبێت".

رابیتەی "پەرلەمانتاران لە پێناو قودس" لە ٢٠١٥دا بە ئامانجی چالاککردنی رۆڵی پەرلەمانتاران لە جیھان بە ئاراستەی قودس و فەڵەستین پێکھێنراوە کە ئەندامەکانی لە ھەزار و ٥٠٠ پەرلەمانتاری موسڵمان و غەیرە موسڵمان لە ٧٣ وڵات پێکھاتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın