ئەنقەر
ھەروەھا بڕیار وایە رەفیعە باسکنی خێزانی عەبدولمەجید باسکن کە لە ساڵی ١٩٩٣ کوژرا، لە دادگای ئیستەنبوڵ ئیفادەی لێوەربگیرێت.
ھاوکات ھەرچەند پارێزەرەکەی محەمەد ئاغاری تۆمەتبار داوای دەستلەکارکێشانەوە وەک پارێزەری تۆمەتبار کردبوو, بەڵام ئەم داوایە لە لایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە.
بە پێی سکاڵاکە و یاسای ٧٦٥ی تورکی، بە تۆمەتی دروستکردنی گروپی چەکداری و کوشتن و ھەوڵدان بۆ کوشتن، داوای زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی بۆ ئاغار و ھاوڕێکانی دەکرێت.
پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی کوشتنی عەبدولمەجید باسکن بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەی شارۆچکەی ئاڵتونداغ لە ساڵی ١٩٩٣ دا و لە چوارچێوەی کەیسی لێکۆڵینەوە لە رووداوی (بکوژی نادیار)، سکاڵا لەسەر محمەد ئاغار و ١٢ کەسی دیکە تۆمارکرابوو، بۆ جاری یەکەمیش داواکاری گشتی شاری ئەنقەرە سکاڵاکەی پەسەندکرد و لەو چوارچێوەیەدا ووتەی ھەریەک لە محمەد ئاغاری تۆمەتبار و ١٢ تۆمەتباری دیکە وەرگیرا.
رووداوی بکوژی نادیار لە ساڵانی سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو لەلایەن چەند کەس و گروپێکەوە لە دژی ھاوڵاتیانی تورکیا بە تایبەت لە ناوچە کوردیەکان و ھاوڵاتیانی کورد ئەنجامدەدرا و مەبەست لێی تێکدانی بارودۆخی سیاسی ئەوسای تورکیا بوو.