ئورفا
لەو چالاکیەدا کە بە ھاریکاری پارێزگاری شاری ئورفا ڕێکخرابوو، لە باڵکگۆل دوای نوێژی بەیانی ھاووڵاتیان بەرەو شوێنی ڕێکخستنی ئەو خوانە بەڕێکەوتن.
لە و خوانەدا وەزیری ئەوقافی تورکیا (محەمەد گۆرمەز) ئامادەبوو و لە ووتەیەکدا ئاماژەی بەگرینگی ئەو جۆرە چالاکیانە کرد و ھیوای خواست کۆکردنەوەی مۆسڵمانان لە سەر سفرەی ئیبراھیم خەلیل ببێتە پەیامی ئاشتی بۆ ھەموو جیھان و لە جیھانی ئیسلامی بڵاوببێتەوە و گوتی " ھیوادارم ئەم چالاکیە ببێـتە ھۆکارێک بۆ کۆتاییھێنان بە فرمێسکی دایکان لە جیھانی ئیسلامیدا."
لەو خوانەدا نزیکەی ٣ تەن گۆشت ,١٥ ھەزار سەمون ,٤٠٠ کیلۆ لیمۆ ,٥٠٠ کگم ماست و ٨٠ کگم سیر بە کارھاتبوو.