سیواس
وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا (عیسمەت یڵماز) دەربارەی کەمکردنەوەی ماوەی خزمەتی سەربازی بۆ ١٢ مانگ گوتی:" دووشەممەی داھاتوو ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا پڕۆژەیەک تاوتۆێ دەکرێت کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا کاری لەسەر کردووە، بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیە، ئەنجوومەنی وەزیران وادەی جێبەجێکردنی دەستنیشان دەکات".
وەزیری بەرگری تورکیا دوای تەواوبوونی مەڕاسیمی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە سیواس وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە. دەربارەی پرسیاری ماوەیەکی درێژە باسی کەمکردنەوەی مۆڵەتی خزمەتی سەربازی بۆ ١٢ مانگ دەکرێت؟ گووتی:" لە رۆژی دووشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت. لەو کۆبوونەوەیەدا پڕۆژەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا تاوتوێ دەکرێت، بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیە ئەنجوومەنی وەزیران وادەی جێبەجێکردنی دەستنیشان دەکات. لەگەڵ بەفەرمیبوونی ئەو بڕیارە نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس کۆتایی بە ماوەی خزمەتی سەربازیان دێت. لەئێستاوە پێیان دەڵێم خواتان لەگەڵ".