Tanju Özkaya
20 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەئۆپەراسیۆنە ئاسمانیی و زەمنییەکانی ئەمڕۆی هەریەک لەناوچەکانی گوڤەنداغی و ئوزوندەرە هیسارداغی لەشارۆچکەی چوکورجای هەکاری بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە، 21 چەکداری رێکخراوەکە کوژران.
- لەئۆپەراسیۆنەکاندا 2 سەرباز گیانیان لەدەستدا و 5ی دیکەیان برینداربوون
لەئۆپەراسیۆنە ئاسمانیی و زەمنییەکانی ئەمڕۆی هەریەک لەناوچەکانی گوڤەنداغی و ئوزوندەرە هیسارداغی لەشارۆچکەی چوکورجای هەکاری بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە، 21 چەکداری رێکخراوەکە کوژران.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، یەکەکانی سەر بەفەرماندەیی سێی پیادە لەکاتژمێر 00:09 تاوەکو کاتژمێر 07:08 لەهەریەک لەناوچەکانی گوڤەنداغی و ئوزوندەرە هیسارداغی لەشارۆچکەی چوکورجای هەکاری لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا 9 چەکداریان کوشتووە.
هاوکات دوو چەکداری دیکە کە لەناوچەی هیسارداغی شوێنەکانیان دەستنیشانکرابوو، لەرێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کوژراون و هەر لەهەمان ناوچە لەکاتژمێر 08:26 تاوەکو کاتژمێر 08:28 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گرووپێکی دیکەیان لەچەکدارانی پەکەکە بۆردوومان کرد کە 10 چەکداربوون و لەئەنجامی هێرشەکەدا هەموویان کوژران.
بەمشێوەیەش لەناوچەکانی گوڤەنداغی و ئوزوندەرە هیسارداغی لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیی و زەمینییەکانی ئەمڕۆدا 21 چەکداری پەکەکە کوژراون.
ئەوەش زانراوە کە چەکدارە بریندارەکان لەلایەن چەکدارەکانی دیکەی رێکخراوەکەوە براونەتە درەوەی سنوورەکانی تورکیا.
لەبەرامبەریشدا لە تەواوی ئۆپەراسیۆنەکاندا 2 سەرباز گیانیان لەدەستدا و 5ی دیکەیان برینداربوون. سەربازە بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکان و دەست بە چارەسەریان کرا.