TBMM پەرلەمانی تورکیا
کۆمسیۆنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بەگۆڕانکاری لە یاسای جلوبەرگ و رێگرتن لە لەبەرکردنی پانتۆڵ لەلایەن پەرلەمانتارە ژنەکانەوە لەناو پەرلەمان رایگەیاند: ھیچ رێگریەک نییە لەبەردەم لەبەرکردنی پانتۆڵ لەلایەن پەرلەمانتارە ژنەکانەوە لەناو پەرلەمان.
لەوبارەوە موستەفا ئێلیتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: ئەمڕۆ سەرجەم مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەبارەی "لەبەرکردنی جلوبەرگ" و "کۆبوونەوەی ڕۆژانە" و"کارنامەی دانیشتنی رۆژانە"ی پەرلەمان باس کران، دوای وەرگرتنی بیروڕاکان دەچینە قۆناغی گۆرانکاریەکان.
سەبارەت بەگۆڕانکاری لەیاسای لەبەرکردنی پانتۆڵ لەلایەن پەرلەمانتارە ژنەکانەوە موستەفا ئێلیتاش گوتی:ھیچ رێگریەک بۆ لەبەرکردنی پانتۆڵ لەلایەن پەرلەمانتارە ژنەکانی ناو پەرلەمانەوە نییە، پێویست ناکا گۆڕانکاری لە مادەی "جلوبەرگ"دا بکرێ، چونکە ئەو مادەیە ھیچ ڕێگریەکی بۆ لەبەرکردنی پانتۆڵ تێدا نییە.