Utku Şimşek
24 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی سێ ڕێکخراوی تاوانکاریی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامدا ٤٧ گومانلێکراو دەستگیر کراون.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەفەس - ٤٦ کە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان بەڕێوەچوو، ٤٧ گومانلێکراو دەستگیر کران.
بە پێی پەیامەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەڕێوەچووە، سێ ڕێکخراوی تاوانکاری تێکشکێندراون و سەرۆک و ئەندامانیان دەستگیر کراون.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەروەها دەست بە سەر کۆمەڵ چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.