28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کوژرانی سێ تیرۆریستی لە پارێزگای وان راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوخۆی تورکیادا، هێزەکانی پۆلیس و جەندرمە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە شارۆچکەی چاتاک سەربە پارێزگای وان ئەنجامداوە و تیایدا، سێ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، ئەو تیرۆریستانە ئەنجامدەری پەلامارەکەی هەشتی حوزەیران بوون کە لە میانی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کرێکاراندا و لەڕێی بۆمبی دەستییەوە ئەنجامدرا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو جووتیار.